بەهای دۆلار بەرزناکرێتەوە

مەودا میدیا-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر بو دینار، هیچ پلانێکی حکومەت لەئارادانییە و گۆڕانکاریی لە بەهای دراوەکان روونادات.

موزەر كرەویی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “رێژەی هەناردەکردنی نەوت لە سێ مانگی رابردوودا دابەزینی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش لێكەوتەی تووندی لەسەر بودجەی گشتیی هەبووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تائێستا هیچ گفتوگۆیەکی فەرمی سەبارەت بە ئەگەری بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بۆ کەمکردنەوەی كورتهێنانی بودجە نەکراوە، هەر بڕیارێکیش لەمبارەیەوە بدرێت، راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر بازاڕەکان دەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “جێگرەوەی تر هەیە بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی گشتیی، بە تایبەت چالاککردنی داهاتی نا نەوتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، کە دەبێتەهۆی زیادکردنی داهاتی گەنجینەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان