مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی شارەزووری سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بڕێکی زۆر گەنمی هاوڵاتییەکی دزیوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سكاڵای تۆماركرد كەبڕێکی زۆر گەنمی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیشگیرا بەسەر ئەو بڕە گەنمەدا کە تۆمەتبار دزیبووی لەگەڵ ئەو ئوتومبێلەدا کە تاوانەکەی پێ ئەنجام درابوو”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” تۆمەتبارەکە ناوی ( ک، ک، ح لەدایکبووی 1986)ەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (446) لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لە گەڵیدا بەردەوامە”.
ئەوەشی خستەڕوو “لەئێستادا کە وەرزی دروێنەیە لە زۆربەی قەزا، ناحیە و گوندەکاندا هاوڵاتییان لە نزیک زەوییەکانیان خەرمان دادەنێن، بۆیە داواکارن ئاگاداری بەرهەمەکانیان بن و هەر جۆرە گومانێکیان هەبوو پەیوەندی بکەن بەبنکەکانی پۆلیسەوە یان بەهێڵە گەرمەکانی هێزە ئەمنییەکانەوە”.
ب ح