رزگارکردنی نەخۆشێکی تالاسیمیا لە مەترسییەکی گەورە

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌، سەرکەوتنێکی تری پزیشکی لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەری فێرکاری سلێمانی نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ دەرهێنانی سپڵێکی 4 کیلۆ گرامی ئەنجامدرا بۆ نه‌خۆشێكى تالاسیما.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ “لە کارێکی پزیشکیی ورد و سەرکەوتوودا، تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر توانییان لە رێگەی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووەوە، کۆتایی بە ناڵاندنی نەخۆشێک بهێنن کە بەدەست ئاوسانی توندی سپڵییەوە دەیناڵاند و ژیانی کەوتبووە مەترسییەوە”.

نەخۆشەکە کە پێشتر لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی تالاسیمیاوە چاودێری دەکرا، بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستیی و ئاوسانی نائاسایی سپڵی، رەوانەی نەخۆشخانەی هەرس و جگەر کرا.

دوای ئەنجامدانی پشکنینە سەرەتاییەکان، دەرکەوت کە کێشی سپڵی نەخۆشەکە گەیشتووەتە (4) چوار کیلۆگرام و درێژییەکەی (٣٨) سانتیمەتر بووە، ئەمەش ببووە هۆی ئەوەی رێژەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن لە جەستەیدا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت و سیستمی بەرگریی لاواز بکات و تەواوی بۆشایی سکی داگیر بکات.

نەشتەرگەرییەکی هەستیارو سەرکەوتوو بە سەرپەرشتی د. دارا ئەحمەد محەمەد مارف، پسپۆڕی وردی نەشتەرگەری هەرس و جگەر پزیشکان وستافی بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکە ئەنجامدرا و تیمە پزیشکییەکە توانییان بە لێهاتووییەکی بەرزەوە و لەژێر کۆنترۆڵێکی ورددا، سپڵە گەورەبووەکە بە تەواوی لە جەستەی نەخۆشەکە بەتەکنیکێکی نوێی پزیشکی جیا بکەنەوە و دەریبهێنن، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بە ئەندامەکانی تری دەوروبەری بگات.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان