سەرۆکی یەکێتی پێشوازیی لە رێککەوتنی ئەمەریکا و ئێران دەکات

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد پیرۆزبایی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات بەبۆنەی ئەم رێککەوتنە مێژووییەوە، هیواخوازن ببێتە مایەی ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکی ئەرێنییە بەرەو کەمکردنەوەی گرژییەکان و برەودان بە سەقامگیریی لە ناوچەکەماندا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر لە سەرەتاوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پشتیوانی لە هەموو ئەو هەوڵانە کردووە کە دەبنە هۆی ئاشتی و دیالۆگ و هەماهەنگی و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبین لەسەر ئەم هەڵوێستەیان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان