تره‌مپ زیاتر ناتانیاهۆى بێ هیوا كردووه‌

مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە هەندێک لایەنی شەڕ لەگەڵ ئێران ئامانجی جیاوازی هەبووە، هەڵکەوتەی جوگرافیای ئیسرائیل و نزیکی لە ئێران، بەشێک لەم جیاوازییە لە دیدگادا روون دەکاتەوە”.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، تره‌مپ وتى “ناتانیاهۆ کابرایەکی گەورەیە، به‌ڵام هه‌ندێكجار زۆر دوو ده‌ڕوا، بە ئاماژەدان بەو ناکۆکیانەی کە لە کاتی بەڕێوەبردنی شەڕ و مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی ئێران لە نێوان هەردوولادا سەریان هەڵدا”.

وتەکانی ترەمپ چەند کاتژمێرێک دوای واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکەی لەگەڵ ئێران بە فەرمی هات، لە میانی خوانێکی ئێوارەدا کە لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و بریجیت ماکرۆنی هاوسەری لە کۆشکی ڤێرسای لە فەرەنسا بەڕێوەچوو.

لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمه‌ریکا تیشک دەخاتە سەر جیاوازیی رێبازی نێوان واشنتۆن و تەلئەبیب سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ ئێران، سەرەڕای بەردەوامی هاوپەیمانی نزیک لە نێوان هەردوو وڵات.

پێشتر ترەمپ رایگەیاندبوو، نەتانیاهۆ پیاوێکی باشە و هەندێکجار توڕە دەبێت، ستایشی هاوبەشییە گەورەکەی نێوان خۆی و نەتانیاهۆ دەکات، بەمەش تۆنەکەی نەرمتر دەبێتەوە دوای ئەو ڕەخنە توندانەی ڕۆژی سێشەممە بەرانبەری گرت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوبەشییەکی گەورەمان هەیە، ناکۆکییەکانیان لەسەر لوبنان بە “جیاوازییەکی بچووک” وەسفکرد.

یەکشەممەی ڕابردوو، ترەمپ پەیامێکی بە وشەی توندی بۆ ناتانیاهۆ نارد دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت و ناڕەزایی خۆی دەربڕی کە ئەوەندە نزیک لە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەک لەگەڵ ئێران کە چاوەڕوان دەکرا ئەنجامدرا.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان