مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شكردنى مووچه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستى راگه‌یاند.

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم “رۆژی یەکشەممەى داهاتوو تا رۆژی پێنجشەممە، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت کە گرێبەستن و تەمویلیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە”.

هاوکات لەهەمان کاتدا مووچەی مانگی ئایاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان