مەودا میدیا-
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ئاشکرایکرد بەپێی بڕیار و رێنماییەکانی سەرۆکی ئەمەریکا، سەرجەم ئەو گەمارۆکان لەسەر هاتوچۆی دەریایی بۆ بەندەر و ناوچە کەناراوەکانی ئێران هەڵگیران.
سێنتکۆم رایگەیاند “بۆ لەمەودوا هێزەکانی ئەمەریکا رێگریی لەو کەشتییانە ناکەن کە روو لە بەندەرەکانی ئێران دەکەن یان لێیانەوە دەردەچن، چ لە کەنداو یان لە کەنداوی عومان و هەموو هەوڵە سەربازییەکانی بۆ جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی راگیراون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کەشتییە جەنگییە گەورەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا دەمێننەوە، ئامانج لە مانەوەشیان بۆ دڵنیابوونەوەیە کە هەموو لایەنەکان پابەندی رێککەوتنەکە دەبن و بە هێز و کاریگەریی تەواوەوە گوێڕایەڵی بڕیارەکان دەبن”.
ب ح