سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات

مەودا میدیا-

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد بڕیارە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت ، بەڵام ئەگەر راستبکەن ، پرۆسەکە پێنج رۆژی پێدەچێت جگە لەوەش 20 رۆژ لەوادەخۆی دواکەوتووە.

عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند “دیاریکردنی ئەو وادە زۆرە بۆ دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە کاتێکدایە کە مووچەی زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار مووچەخۆری هەمیشەیی لە ماوەی تەنها سێ رۆژدا دابەشکردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “چۆن دەکرێت لیستێکی ملیۆن و 200 هەزاری بە سێ رۆژ تەواو ببێت ، بەڵام لیستێکی بچووکی وەک مامۆستایانی گرێبەست پێنج رۆژ یان زیاتر بخایەنێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە 37 هەزار و 933 مامۆستایە و ژمارەی مامۆستایانی خوێندنی باڵا چوار هەزار و 100 مامۆستایە، کە کۆی گشتیی ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا 42 هەزار و 33 مامۆستایە و مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان