ئیسرائیل کوژرانی پێنج سەربازی وڵاتەکەی راگەیاند

مەودا میدیا-

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست بەڵام لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بەهۆی هێرشەکانی حزبوڵڵاوە پێنج سەربازی وڵاتەکەیان لە باشووری لوبنان کوژراون و 13ی تریش بریندار بوون.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند “بەهۆی بە ئامانجگرتنی تانکێکیان لەلایەن حزبوڵڵاوە چوار سەربازیان لەنزیک گوندی تەبنیەتی باشووری لوبنان کوژراوە و دواتر بەهۆی هێرشێکی مووشەک و هاوەنی ئەو گرووپە تیرۆریستییە سەربازێکی تریان کوژراوە و 13ی تریش برینداربوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێرشەکانی حزبوڵڵای پێشێلکاریی ئاشکرا و بێ پاساوی ئاگربەستە و لە بەرانبەردا هێزەکانیان چەندین بنکەی سەربازیی و کۆگای چەکی ئەو گرووپەیان لە باشووری لوبنان بۆردومان کردووە و لەناوبردووە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی رۆژی شەممە 2026/6/20، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایانگەیاند “فەرمانیان بە سوپاکەیان کردووە پابەندی ئاگربەست بن تاوەکو کاتێکی نادیار، بەڵام هێزەکانیان لە باشووری ناکشێننەوە و هەر هەڕەشەیەک لەسەر سەربازەکانیان هەبێت وەڵامی تووندی دەدەنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان