سەنتەری میترۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان سەبارەت بە فەرمانی دەستگیرکردنی ئەحمەد نەجم و بژار دەباغ، بەڕێوەبەر و کارمەندی کەناڵ 8 راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

سەنتەری میترۆ رایگەیاند “لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، زیاتر لە (10) كەیسی تایبەت بە بڵاوكردنەوەی پێگەیشتووە، كە هەریەكەیان دەبوو بە پێی یاسای رۆژنامەگەریی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت نەك یاسایەكی تر، بەڵام، پەنابراوە بۆ یاسای ژمارە (6) ی ساڵی 2008 (یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن) كە سزاكەی لە شەش مانگەوە تا پێنج ساڵ بەندكردنی تێدایە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم یاسایە ئەوەی تێپەڕاندووە كە تایبەتمەند بێت بە كێشەی كۆمەڵایەتی كە ئامێرەكانی پەیوەندیكردن و ئەنتەرنێت دروستی دەكەن، بەڵكو، دەستەواژەی وەك، (بڵاوكردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو، تۆمەت هەڵبەستن لە رێی ئەنتەرنێتەوە) لە یاساكەدا بۆ مەبەستی جیاواز بەكاردەهێنرێت، بە تایبەتیش دژ بە رەخنەگران و رۆژنامەنووسان کە نوێترینیان، فەرمانی دەستگیركردنە بۆ سەرۆكی بۆردی بەڕێوەبردنی كەناڵ8، ئەحمەد نەجم، و رۆژنامەنووس بژار دەباغ، كە وەزیری ناوخۆ لە 7ی ئایاری 2026، واژۆی كردووە، بەهۆی شەڕی میدیا بەهەمان پاساو زەمینە رەخساوە یەكێتی دژی میدیاكارانی پارتی داوای یاسایی تۆمار بكات”.

ئەوەشی خستەڕوو ” وەزارەتی ناوخۆدا لە نووسراوەکەیدا بە ژمارەی 13175، داوا لە گشت هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ كراوە كە داواكراوان دەستگیربكرێن و لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر ئامادە بكرێن، سەنتەری میترۆ دڵنیایە هیچ بنكەیەكی پۆلیسی سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوبەری داواكەی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم جێبەجێناكەن و بە هۆی دابەشبوونی سیاسی، بە وەزیری خۆیانی نازانن، ئەمە بۆ فەرمانەكانی سلێمانیش راستە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان