بانكى ناوه‌ندیی عیراق ره‌تیكرده‌وه‌ نرخى دۆلار به‌رزبكاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بانکی ناوەندیی عیراق لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بەردەوامیی هەنگاوەکانی بۆ چاکسازیی گشتگیر لە کەرتی دارایی و بانکی و پاراستنی سەقامگیریی بەهای دراو راگەیاند، ره‌تیشى ده‌كاته‌وه‌ نرخى دۆلار به‌رزبكاته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى بانكى ناوه‌ندیی هاتووه‌ “گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی بۆ دووبارە تێکەڵکردنەوەی کۆمەڵێک بانکی عیراقی بۆ ناو سیستمی حەواڵەی دەرەکی، کە پێشتر لە مامەڵەکردن بە دۆلار قەدەغەکرابوون”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “کارە تەکنیکییەکانمان تەواو کردووە بۆ بەرزکردنەوەی سەقفی کارتەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ کۆمپانیا و خاوەن کارە بازرگانییەکان”.

هه‌روه‌ها “بانکی ناوەندیی دڵنیایی دایە هاوڵاتییان و بازرگانان کە پابەندە بە پاراستنی سەقامگیریی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرانبەر دۆلار و هیچ نییەتێک بۆ گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە ئارادا نییە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان