مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ى ئه‌تۆم رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژى داهاتوو پشكنه‌رانى پیتاندنى یۆرانیۆم سه‌ردانى وڵاتى ئێران ده‌كه‌ن.
رافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگه‌یاند “پشکنەرەکانی سەردانی شوێنەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران دەکەن، ئەمەش بڕگەیەکی سەرەکییە لە رێککەوتنی کاتیی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕی ئەتۆمی”.
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ئەم قسانەی لە وێستگەی ئەتۆمی فۆکوشیما دایچی لە ژاپۆن کرد.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا رۆژى رابردوو، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “ئێران ناتوانێت ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت شه‌ڕ بكات ده‌بێت چه‌كى ئه‌تۆمى هه‌بێت”.
ع