مه‌ودا میدیا-
دواى به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ كه تیایدا نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زیو بۆ 121 دۆلار به‌رزبووه‌وه و به‌هۆیه‌وه نرخى یه‌ك كیلۆ زیو له هه‌رێم بۆ سه‌رو 55 وه‌ره‌قه گرانبوو، له ئێستادا ئه‌و كانزایه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینى تۆماركردووه.
به‌هۆى به‌رده‌وامى نرخى زیو له بۆرسه‌ى جیهانیی كه له ئێستادا یه‌ك ئۆنسه بۆ 62 دۆلاره، به‌هۆیه‌وه نرخى زیو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیوه به‌راورد به مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ.
بێساران عه‌لى، له بۆرسه‌ى زیو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ یه‌ك كیلۆ زیو له هه‌رێمى كوردستان بۆ 56 تا 57 وه‌ره‌قه به‌رزبووه‌وه، به‌ڵام دواتر به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕواننه‌كراو دابه‌زینى تۆماركرد”.
وتیشى “له ئێستادا یه‌ك ئۆنسه‌ى زیو به 62 دۆلاره‌و نرخى یه‌ك كیلۆ زیو له هه‌رێم بۆ 20 وه‌ره‌قه دابه‌زیوه، واته بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك به‌راورد به مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ 35 وه‌ره‌قه هه‌رزانبووه”.
پێشبینیی شاره‌زایان و بانكه گه‌وره‌كانى دنیا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌یه نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زیو بۆ خوار 50 دۆلار دابه‌زێت، به‌ڵام دواتر له مه‌ودایه‌كى كه‌مدا یه‌ك ئۆنسه بۆ 84 دۆلار تا 104 دۆلار به‌رزبێته‌وه.
ع