جوانڕۆ محەمەد: هیچ بەهانەیەک بۆ گرانی نرخی بەنزین نەماوەتەوە

مەودا میدیا-

ئەندامیکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنی بەتایبەت بەنزین لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد هیچ هیچ بەهانەیەک بۆ گرانی نرخی بەنزین نەماوەتەوە.

جوانڕۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “دوای دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و دەستبەکارکردنەوەی کۆمپانیا نەوتییەکان بەهانەیەک بۆ گرانی نرخی بەنزین نەماوەتەوە”.

ئەمەش لە کاتێدایە، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان لە ماوەی مانگی ئادار تاوەکو کۆتایی ئایار بەشێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کشانەوەن و بەرهەمهێنانیان راگرت.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و حکومەتی هەرێم بە بیانووی کشانەوەی کۆمپانیاکان و راگرتنی بەرهەمهێنان نرخی سووتەمەنیان بەرزکردەوە بەڵام دوای ئاساییبوونەوەی دۆخەکەش هێشتا بەرزکردنەوەی نرخ لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان