مەودا میدیا-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی رۆژی عاشووراوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای سەرخستنی زمانی دیالۆگ دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “یادی عاشوورا واتاکانی دانبەخۆداگرتن، ئیمان و فیداکاریی لە دەرووندا نوێ دەکاتەوە ، کە ئیمام حوسێن لە کەربەلا بە راوەستان بەڕووی ستەم و بەرزڕاگرتنی وشەی حەق بەرجەستەیکردن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کارکردن بۆ سەرخستنی زمانی دیالۆگ لە ناکۆکییەکاندا، پارێزگاری لە پێکهاتەی نیشتمان دەکات و ئاسایش و سەقامگیریی بەهێزتر دەکات”.
ب ح