157 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌ جووتیاران وه‌رگیراوه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌رێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له‌سایلۆكانى هه‌رێم، تا ئێستا 157 هه‌زار ته‌ن وه‌رگیراوه‌.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگه‌یاند “له‌ سه‌ره‌تاى وه‌رگرتنى پرۆسه‌ى گه‌نم له‌ جووتیارانى هه‌رێم تاوەکو 25ی حوزەیران، زیاتر لە 157 هەزار تەن گەنم لە سایلۆکانی هەرێم وەرگیراوە”.

وتیشى “زۆرترین بڕی گەنمی وەرگیراو لە پارێزگای سلێمانی بووە کە بڕەکەی 54 هەزار و 495 تەنە، لە دوای ئەویش پارێزگای هەولێر دێت بە بڕی 54 هەزار و 256 تەن، هەروەها لە پارێزگای دهۆکیش 48 هەزار و 492 تەن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “کۆی گشتیی ئەو گەنمەی تاوەکو بەرواری ئاماژەپێکراو لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان وەرگیراوە دەگاتە 157 هەزار و 243 تەن، ئەم بڕەش دەکاتە رێژەی 40٪ی کۆی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بۆ ئەمساڵ”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان