مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم راگەیەنراوێكی لە بارەی داهاتی باجەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت” داهاتی حەوت ساڵی رابردووی باج زیاتر لە پێنج ترلیۆن و چوارسەد ملیار دینار بووە”.
وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە” بەپێی داتاكان كۆی داهاتی باج و خانووبەرەی میری لە ساڵی 2019 تا كۆتایی ساڵی 2025 نزیكەی پێنج ترلیۆن و 515 ملیار و 30 ملیۆن دینار بووە”.
باسی لەوەشكردووە” لە ماوەی ئەو حەوت ساڵەدا چەند رێكارێكیان جێبەێكردووە بەمەبەستی رێكخستنی كارەكانی باج و خانووبەرەی میری لە هەرێمی كوردستان و كۆكردنەوەی داهات و نەهێشتنی خۆدزینەوە لە باج و هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبوونەكان و پێداچوونەوە بۆ قەرزدارانی باج.
ئ پ