تره‌مپ ده‌ترسێت هێرشبكاته‌وه‌ سه‌ر ئێران

مةودا ميديا-

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمةریکا پێی وایە هێرشێکی نوێی تەواو لەدژی تاران، ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران بخاتە مەترسییەوە.

رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئةمةريكا بلاَويكردةوة “ترەمپ لە ئێستادا رازییە بە لێدانی سنووردار لە دژی ئێران ئەگەر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن پێشێل بکرێت”.

بة ثيَى رؤذنامةكة “ترەمپ کورتی لەبارەی بژاردەکانی شەڕێکی تەواو دژ بە ئێران ئاگادارکرایەوە بەڵام پابەندبوونی بە رێبازی دیپلۆماسییەوە هەڵبژارد”.

هةروةها “ترەمپ وتويةتى گرنگ نییە ئەگەر دانوستانەکانی تاران وادەی 18ی ئاب بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی تێپەڕێنن”.

لە لێدوانێکدا لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، ڤانس وتی، ترامپ داوای لێکردین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران بەکاربهێنین بۆ گەڕاندنەوەی دابینکردنی نەوتی ئابووری جیهانی و دواتر بزانین شتەکان چۆن گەشە دەکەن”.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی “شتەکان لەگەڵ ئێران زۆر گۆڕاون، توانا سەربازییەکانیان کەمترە، ئابوورییان لاوازترە، ئێستا ئیسرائیل و لوبنان قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن”.

جەختیشی لەوە کردەوە “ترەمپ دەیەوێت پڕۆسەی دانوستان لەگەڵ تاران بە بەڵێننامە پشتڕاستکراوەکانەوە بەردەوام بێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان