مهودا میدیا-
بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رایگهیاند، هەر دەستوەردانێکی ئەمهریکا لە گەرووی هورمز بە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و خێرا لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە رووبهڕوو دەبێتەوە.
ئاژانسى میهرى ئێران بڵاویكردهوه، بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا لە پەیامێکدا رایگهیاندووه “گەرووی هورمز گۆڕەپانی یاری ئەمهریکای دەستدرێژکار نییە، بەڵکو خاکی سەروەریی بێ مشتومڕی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە”.
باس لهوهشكراوه “ئاسایش و پاراستنی سەقامگیریی ئەم رێڕەوی ئاوییه گرنگە، هێڵە سوورەکانی هێزە چەکدارە بەهێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە”.
ئهوهش خراوهتهڕوو “هەموو کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کەشتییە بازرگانییەکان پێویستە ئەو رێگایە بگرنەبەر کە ئێران بۆ هەر تێپەڕینێکی سەلامەت بەناو گەرووی هورمزدا دیاری کردووە”.
ههروهها “ههر جۆره نافەرمانی و رۆیشتن لە رێڕەوی دیاریکراو یان بێبایەخکردن بە پرۆتۆکۆڵەکانی کەشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەرووی هورمز لەگەڵ وەڵامدانەوەی دەستبەجێ و دەسەڵاتدارانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە رووبهڕوو دەبێتەوە و ئاسایشی کەشتییە سەرپێچیکارەکان دەخاتە مەترسییەوە”.
ع