مەودا میدیا-
پەرلەمانی عیراق داوای لێکۆڵینەوە لە حەوت دۆسییەی گەورەی گەندەڵی دەکات، کە ئەوانیش دۆسییەکانی (سپاردە باجییەکان و کارەبا، وەبەرهێنان، ئاوەدانکردنەوە، تەندروستی، گواستنەوە و گرێبەستەکانی پڕچەککردن.
پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “کەرتی وەبەرهێنان وەک یەکێک لە دۆسییەکان، پێویستە بکرێتەوە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە گەندەڵی و پشێوی لە پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنانی نیشتەجێبوون، پیشەسازیی، بازرگانی و پەروەردەییەوە هەیە، کە بووەتەهۆی بەهەدەردانی بڕە پارەیەکی زۆری سامانی گشتیی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانی کەرتی تەندروستی، گەندەڵی لە نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکان و گرێبەستەکانی هاوردەکردنی دەرمان، لەگەڵ کەرتی گواستنەوە لە رێگەی لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانی بەکارخستنی بەندەرەکان و گەندەڵییەکانی ئەم دواییەی هێڵی ئاسنین”.
ئەوەشی خستەڕوو “گرێبەستە وەهمییەکانی پڕچەککردن و کڕینی ئامێر و کەلوپەلی شکستخواردوو لە هەردوو وەزارەتی بەرگریی و ناوخۆ، پێویستە بەدواداچوون بۆ تەواوی ئەم دۆسیانە لە چوارچێوەیەکی یاسادا بکرێت، بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان بۆ خەزێنەی دەوڵەت”.
ب ح