محەمەد حاجی مەحمود: ئەمەریکا و ئیسرائیل شکۆیان شکاوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دوای بەشداریکردنی لە پرسەی عەلی خامنەیی، رێبەری کوژراوی باڵای ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد شکۆی ئەمەریکا و ئیسرائیل شکاوە و پێگەکەی جارانیان لەسەر ئاستی جیهان لەدەستداوە.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “نەخشەی سیاسیی جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە و جەنگەکانی ئەم دواییە شکۆی ئەمەریکا و ئیسرائیلی شکاندووە و ئەو دوو وڵاتە لەبەرچاوی جیهان بچووکبوونەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێستا لە ریزبەندی هێزە جیهانییەکاندا ناوی چین، روسیا و ئێران لەپێش ناوی ئەمەریکاوە دێت و کەوتووەتە دوای ئێرانەوە، پێشبینی دەکات دۆخی نە شەڕ و نە ئاشتیی لە ناوچەکە بەردەوام بێت، تاوەکو ئەوەکاتەی ئەمەریکا ناچار دەبێت کۆتایی بە ململانییەکان بهێنێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان