مەودا میدیا-
ئیدارەی وزەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد لە هەفتەی رابردووەوە وڵاتەکەی هیچ بڕە نەوتێکی خاوی لە عیراقەوە هاوردە نەکردووەو لە لیستی هەناردەکارانی ئەم هەفتەیەی ئەمەریکادا ناوی سڕاوەتەوە.
ئیدارەی وزەی ئەمەریکا رایگەیاند “هاوردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمەریکا لە 107 هەزار بەرمیلەوە لە سەرەتای مانگی شەشدا، بۆ سفر دابەزیوە و دواتر بۆ 71 هەزار بەرمیل بەرزبوەو لە کۆتایی مانگدا دووبارە گەیشتەوەتەوە سفر”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەفتەی رابردوو هاوردەی نەوتی خاوی عیراق بۆ بازاڕەکانی ئەمەریکا ناجێگیر بووە، هەروەها ئاستی هەناردەی نەوتی عیراق بەمشێوەیە گۆڕانکاریی بەسەرداهاتووە کە لە کۆتایی مانگی ئایار 43 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا”.
ئەوەشی خستەڕوو “کەنەدا بە هەناردەکردنی زیاتر لە 304 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، پێشەنگی ئەو وڵاتانەدایە کە نەوت بە ئەمەریکا دەفرۆشن و دوای ئەو وڵاتە هەریەک لە ڤەنزوێلا و بەڕازیل لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا دێن، لە کاتێکدا سعودیە بە تەنها 56 هەزار بەرمیلى فرۆشتووەو لە پلەکانی کۆتاییدایە”.
ب ح