رێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ گەڕانەوەی هێز یان لێکترازانی هەرێم

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی دووساڵ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 2024/10/20، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکنەکەتوون، سەرەرای هەوڵە نێودەنگیرییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

رۆژی پێنجشەممە 2026/7/2، لەپێشهاتێکی نوێی سیاسیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جوڵانەوەی نوێ لە هۆتێل شاری جوان لە شاری سلێمانی رێککەوتنێکی سیاسی واژۆ بکەن، وەک لە رێککەوتنەکەدا هاتووە، هەردوولا پەیامی گەڕاندنەوەی هاوسەنگی هێزیان لە هەرێمی کوردستان هەڵگرتووە و دەیانەوێت رێڕەوی حکومڕانی راستبکەنەوە و دۆخی ژیانی خەڵک ببوژێننەوە،.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید لە کاتی واژۆکردنی رێککەوتنە سیاسییەکەدا رایانگەیاند “چەندین ساڵە پارتی کۆنترۆڵی سەرجەم جومگە سەرەکییەکانی دەسەڵاتی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان کردووە و ئەمەش وایکردووە کە دۆخی هەرێمەکە، ژیانی خەڵک رۆژ بە رۆژ خراپتر ببێت”.

بەشێکی زۆر لە لایەن و هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لە رێککەوتنی سیاسیی یەکێتی و نەوەی نوێ کرد، بەڵام هەرزوو پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی سەرکردایەتی حزبەکەیان دژی رێککەوتنەکە وەستانەوە و رایانگەیاند “کە بەهیچ شێوەیەک وەک هاوپەیمانی مامەڵە لەگەڵ ئەو رێککەوتنە ناکەن، ئامادەش نین لەسەر پێکهێنانی حکومەت بە یەک تیم گفتوگۆ لەگەڵ ئەو دوو لایەنە بکەن، بەڵام سەرۆکی یەکێتی و نەوەی نوێ خاڵی کۆتاییان دانا و دووپاتیانکردەوە کە ئێستا ئەوان 39 کورسین و نیوەی حکومەتیان دەوێت بە پۆستی سەرۆکی حکومەتیشەوە.

بەپێی ڕێککەوتنەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ فراکسیۆنەکانیان لە هەردوو پەرلەمانی کوردستان و عیراق، حکومەتی هەرێم و عیراق بە یەک تیم و هاوبەشی کار دەکەن، لە ئامادەکردنی پڕۆژە یاساکان و بریارەکاندا هاوبەش دەبن، لە کاتی واژۆکردنی رێککەوتنەکەش بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند “دەرگای بۆ بەشداریی لایەنەکان لە رێککەوتنەکە کراوەیە بە پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە بەڵام بەو مەرجەی داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان بکات، هەروەها بەرپرسیارێتیی واتە خزمەتکردنی میللەت، بۆیە خودای گەورە و خەڵک و وڵاتان ئەم دۆخەمان لێ قبوڵناکەن، پۆستەکان گرنگ نین و ئێمە حکومەتێکی جیاوازمان دەوێت”.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان خاوەنی 23 کورسییە و نەوەی نوێش 15 کورسی کە بە هەردووکیان 38 کورسییان هەیە و باس لە سێ کورسی تریش دەکرێت کە لە دەرەوەی رێککەوتنەکە پشتیوانی لە یەکێتی دەکەن، کە بەپێی زانیارییەکان کورسییەکەی بزوتنەوەی گۆڕانەوە و تائێستا دوو کورسییەکەی تر ئاشکرا نەکراوە.

گرنگترین خاڵەکانی رێککەوتنەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەێ نوێ:

1– رۆڵی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە هێزی بکرێت.

2– ئامادەکردنی پڕۆژە یاساکان و پەسەندکردنیان.

3– گێڕانەوە و هەموارکردنی ئەو یاسایانەی پێویستیان بە هەموارکردنەوە هەیە.

4– ئامادەکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی کە ئاستی بژێوی هاووڵاتییان باشتر دەکەن و پەسەندکردنیان.

5–گێڕانەوەی بڕێک لە پارەی پاشەکەوتکردن و لێبڕینی مووچەی مووچەخۆران.

6– پێدانی سلفەی زەواج بە گەنجان.

7– دابەزاندنی نرخی کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی تر.

8–کەمکردنەوەی باج و ڕسومات لەسەر کاسبکاران.

9–دۆزینەوەی هەلی کار بۆ دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان و دامەزراندنی دامەزراوەیەک بۆ ڕاژە و هەلیکار.

10–یەکلاکردنەوەی کێشەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کاتی و گرێبەست.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان