مەودا میدیا-
دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عیراق ئاشکرایکرد لە درێژەی هەوڵەکان بۆ بەدواداچوونی پارەکانی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت دەست بەسەر 25 ملیار دیناری عیراقی و یەک ملیۆن دۆلار، لەگەڵ نزیکەی پێنج کیلۆگرام زێڕدا گیراوە.
دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عیراق رایگەیاند “کۆی گشتیی ئەو پارانەی تائێستا دەستیان بەسەردا گیراوە بۆ 163 ملیار و 780 ملین دینار بەرزبووەتەوە، هەروەها دەستیش بەسەر ژمارەیەک خانووبەرە، ئۆتۆمبێل و زێڕدا گیراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو زێڕ و پارانەی ئەمڕۆ دەستی بەسەرداگیراوە لەناو دەبەی ئاوی پلاستیکیدا لە ناوماڵی تۆمەتبارەکەدا لە شاری تكریت شاردرابوونەوە، لێکۆڵینەوەکان و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تری تێوەگلاو لەم دۆسییەدا بەردەوام دەبێت تاوەکو هەموو رێکارە یاساییەکان تەواو دەکرێن”.
ب ح