ترەمپ دەیەوێت سوپرایز بۆ توركیا بكات

مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی، چاوەڕوان دەكرێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی وڵاتەكە بە رەجەب تەیب ئەردۆگان، هاوتا توركەكەی رابگەیەنێت كە ئامادەیە رێگە بە توركیا بدات پەیوەندی بە پرۆگرامی فڕۆكەی جەنگی ئێف 35 بكاتەوە.

رۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاماژەی بەوە كردووە” بەرپرسان لەسەر وردەكارییەكانی ئەو میكانیزمەی كە ترەمپ بەكاریدەهێنێت بۆ دەربازبوون لە سنوورداركردنی یاسایی و كۆنگرێس ناكۆكن، بەڵام ئاماژەی بە ئەگەری ئاڵوگۆڕی نامە كردووە لە نێوان ئەو دوو سەرۆكەدا”.

ئەو هەواڵە لە كاتێكدایە كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا گەیشتە ئەنقەرە بۆ كۆبوونەوەی لوتكەی ناتۆ و لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆكی توركیاوە پێشوازی لێكرا، چاوەڕێش دەكرێت لەوێ لەگەڵ سەرۆكی وڵاتەكە كۆببێتەوە.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 7ـی تەموز كۆبوونەوەی لوتكەی ناتۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا دەستپێبكات.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان