مه‌ودا میدیا-
سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتارێكى پێشووى عیراق ئاشكرایده‌كات، به‌هۆى ده‌ستگیركردنى گه‌نده‌ڵكاران، مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانى عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق دروستبووه.
عەدنان دەنبوس، سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشووی عبراق رایگەیاند “عەلی زەیدی پێی راگەیاندووە نیوەی دزەکانی دەرەوەی وڵات هێنراونەتەوە عیراق و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى ده‌ستمان پێكردووه”.
ناوبراو هۆشداریی دا لە مەترسییەکانی سەر ژیانی سەرۆک وەزیرانی عیراق و پێى وایه کە مەترسیی پاکتاوکردن و کوشتنی لەسەرە”.
هه‌روه‌ها “ئەم هەنگاوانە زیانی گەورەی بە بەرژەوەندیی نەهەنگە گەورەکانی گەندەڵی گەیاندووە و دەبێتە هۆی کۆتاییهاتنی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیی چەندین کەسایەتی”.
شایه‌نى باسه له هه‌ڵمه‌تى زه‌یدى بۆ گرتنى گه‌نده‌ڵ و دزه‌كانى عیراق، چه‌ندین كه‌س له په‌رله‌مانتار و سیاسیی گیراون به سه‌دان ملیار دیناریش ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه.
ع