مه‌ودا میدیا-
دواى هێرشه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، سكرتێرى گشتیی ناتۆ رایگه‌یاند، پشتیوانیى هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌كه‌ین و پێویستیی بوون.
مارک روتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ له ئه‌نكه‌ره رایگه‌یاند “هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمه‌ریکا بۆ سەر ئێران بە تەواوەتی پێویست بوون و ده‌بوو ئه‌نجامبدرێن”.
روتە پێش كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى ناتۆ ئه‌و لێدوانانه‌ى بۆ رۆژنامه‌نووسان داوه له توركیا.
باسى له‌وه‌شكرد “کاتێک ئاگربەست روودەدات و ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو پێشێلی دەکات، پێموایە بە تەواوەتی پێویستە ئەمه‌ریکا بە زۆر وەڵام بداتەوە”.
له ماوه‌ى شه‌ڕى ئێران و ئه‌مه‌ریكا، هیچ وڵاتێكى ناتۆ ئاماده‌نه‌بوو پشتوانیی ئه‌مه‌ریكا بكات و به‌شداربێت بۆ لێدان له ئه‌مه‌ریكا.
رۆژى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وتى “نیگه‌رانم له ناتۆ ، چونكه ئه‌وان ئاماده‌نه‌بوون شانبه‌شانى ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕى ئێران بكه‌ن”.
ع