مه‌ودا میدیا-
27ى مانگى رابردوو كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز، دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا زیاتر له 40 رۆژه مووچه دابه‌شنه‌كراوه.
فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم چاوه‌ڕێ بوون هه‌فته‌ى رابردوو مووچه‌ى مانگى شه‌ش وه‌ربگرن، به‌ڵام تا ئێستا كاتى ناردنى پاره‌ى مووچه له لایه‌ن به‌غداوه دیار نییه و هه‌رێمیش ئاماده نییه داهاتى ناوخۆ كه 120 ملیار دینار بۆ به‌غداى بنیرێت.
دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كراونه‌ته قوربانیی و چه‌ندین ساڵه له‌كاتى خۆیدا مووچه وه‌رناگرن و كێشه دروستده‌كرێت و باجه‌كه‌ش فه‌رمانبه‌ر ده‌یدات”.
وتیشى “ناكرێت له نێوان هه‌رێم و به‌غدا فه‌رمانبه‌ران بكرێنه قوربانی، پێویسته هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌وه‌ى كه بۆى دانراوه و چیتر به‌هۆى ئه‌و كێشانه‌وه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دوانه‌كه‌وێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “هه‌رێم له واده‌ى خۆى لیستى مووچه و داهاتى ناوخۆ بنێرێت، به‌غداش پابه‌ندده‌بێت به‌وه‌ى مووچه له‌كاتى خۆى بێ دواكه‌وتن بنێرێت”.
ع