مه‌ودا میدیا-
دواى هێرشه چڕه‌كانى شه‌وى رابردووى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ئێران و ژێرخانى ئابوورى ئه‌و وڵاته، ئێرانیش وه‌ڵامى دایه‌وه.
سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند “له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، ده‌یان پێگه‌و بنكه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكامان له ناوچه‌كه بۆردوومانكردووه”.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى سوپاى پاسداران ئێران بەرپرسیاریەتیی خۆی لە هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە کوەیت و بەحرێن راگەیاندووه.
هه‌روه‌ها دەڵێت، ژێرخان و دامەزراوە گرنگەکانی ئەو بنکانەیان کردووەتە ئامانج و زیاتر له 90 ئامانج له ناوچه‌كه بۆردوومانكراون.
له ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوو، جارێكى تر په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا گرژییان تێكه‌وت و به‌هۆیه‌وه ئاگربه‌ست پێشێلكراو هێرشیان بۆ سه‌ر یه‌كتر ئه‌نجامدا.
ع