مەودا میدیا-
سەرەڕای بانگەشەی ئاشتیی لەناوخۆی تورکیا لەلایەن سەرۆکی ئەو وڵاتەوە، بەڵام لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ لە ئەنکەرە، ئەردۆغان دەمانچەی وەک دیاریی بەخشییە سەرکردەکانی ناتۆ، ئەمەش بووەتە جێی باس و تێڕامانی کەسایەتیی و رێکخراوەکانی ئاشتیی لە ئەوروپا.
کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند “سەرەڕای ئەوەی ئەردۆغان نامەیەکی بۆ هەڵگرتنی کۆت و بەندەکانی هەناردنی چەک ناردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بردنی چەک بۆ ناوخاکی وڵاتەکەی پێچەوانەی یاساکانی بەریتانیایە، دەمانچەکەی ئەردۆغانی لە تورکیا جێهێشتووە و نەیبردووەتەوە”.
لای خۆیەوە ستیفان کۆرنیلیۆس، وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند “ئەو چەکەی کە ئەردۆغان وەک دیاری پێشکەشی فریدریک مێرتز، راوێژکاریی وڵاتەکەی کردووە لە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە ئەنکەرە بەجێهێڵدراوە”.
هەروەها میدیاکانی کەنەدا بڵاویانکردەوە “سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان لە کاتی گەڕانەوەیدا دەمانچەکەی ئەردۆغانی بۆ چەکێکی سیمبولی گۆڕیوە و نەیگەڕاندووەتەوە بۆ کەنەدا”.
ب ح