مەودا میدیا-
وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد بەهۆی پێشێلکردنی یاسا و رێسا کارپێکراوەکانی ئێران، کەشتییەکی تری بازرگانیان لە گەرووی هورمز کردووەتەئامانج.
ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند “رژێمی تاوانکاریی ئەمەریکا دوای سەپاندنی ئیرادەی خۆی بەسەر حکومەتی سوڵتانییەتی عومان، دووبارە هەوڵیدا بە جووڵاندنی چەند کەشتییەک بۆ کردنەوەی رێڕەوێکی نایاسایی لە باشووری گەرووی هورمز، بەڵام ئەم هەوڵە بە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە پووچەڵکرایەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ناوەندەکانی پاڵپشتی لۆجستی بۆ کەشتییەکان، سەکۆکانی پڕکردنەوەی سووتەمەنی بۆ فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمەریکایان لە بەندەری دوقم لە سوڵتانییەتی عومان لە هێرشێکی تووند و لەناکاودا لەناوچوون”.
ئەوەشی خستەڕوو “دووەم کەشتی هێرشبەر لە گەرووی هورمز کرایە ئامانج و ناوەندی چاککردنەوە و چاککردنەوەی فڕۆکە جەنگییەکان و ناوەندی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردن لە بنکەی ئاسمانیی ئەلعودەید لە قەتەر تێکشکێنران”.
ب ح