ئه‌مه‌ریكا ئێرانى بۆردوومانكرد

مه‌ودا میدیا-

سایتى ئه‌کسیۆسى ئه‌مه‌ریكى لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، سوپای ئەمه‌ریکا چەندین هێرشی کردووەتە سەر ئامانج و سیستەمی ئێران.

ماڵپەڕەکە لە زاری بەرپرسێکی ئەمه‌ریکاوە بڵاویکردەوە “سەربازانى ئەمه‌ریکا کاتژمێرێک پێش ئێستا چەندین هێرشی کردووە و سیستەمی بەرگریی مووشەکی و ئاسمانی و هەروەها بەلەمی بچووکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی کردوه‌ته‌ ئامانج، لە دوو شوێن لە دەوروبەری گەرووی هورمز”.

لای خۆیەوە میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە “مووشەک ئاراستەی دورگەی قەشمی ئێران کراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بە گێڕانەوە لە حسێن ئەمیر تەیموری پارێزگاری قەشم بڵاویکردەوە “لە ئێوارەی یەکشەممەوە لە نێوان 10 بۆ 11 مووشەک دوورگەی قەشمیان بۆردوومانكردووه‌”.

تەیموری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیرنا وتى “هەموو ئامانجەکان سەربازیی بوون و هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان