مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانى، نرخى ئاڵتوون به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینى تۆماركرد بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك.
نرخى ئۆنسه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهان، ده‌ستى به دابه‌زین كرد و تا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه 140 دۆلار دابه‌زینى كرد و یه‌ك ئۆنسه بۆ خوار 4000 هه‌زار دابه‌زى و بووه به 3986 دۆلار.
دابه‌زینى نرخى ئاڵتوون به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕ و هێرشه‌كانى هه‌ردوولا بۆ سه‌ر یه‌كتره.
به‌هۆى دابه‌زینى نرخى ئاڵتوون، ته‌نها ئه‌مڕۆ سه‌رو یه‌ك تریلیۆن دۆلار له بازاڕه‌كانى بۆرسه‌ى ئاسیا سڕاوه‌ته‌وه.
ع