دابەشکردنی زەوی لە گەرمیان دەستیپێکرد

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانیەکانی گەرمیان ئاشکرایکرد بە بڕیاری بەڕێز قوباد تاڵەبانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە هەرسێ قەزاکانی کەلار، کفری و رزگاری دەستیپێکرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانیەکانی گەرمیان رایگەیاند “زیاتر لە 17 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و کەس و کاری سەربەرزی شەهیداندا دابەش دەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە کەلار 11 هەزار و 128 پارچە زەوی، لە کفری دوو هەزار و 500 پارچە زەوی و لە رزگاریش دوو هەزار و 500 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو ” بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئینتیمای سیاسی و حزبی هەزار و 77 پارچە زەویش بەسەر کەسوکاری شەهیداندا لەسنووری گەرمیان دابەش دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان