مه‌ودا میدیا-
دواى گرژییه‌كانى نێوان ئەمەریکا و ئێران له سێ رۆژى رابردوو، نرخی نەوت به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆمارکرد دواى ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیبوو.
ئەمڕۆ هه‌ینى، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 84 دۆلار و 80 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بە 81 دۆلار و 30 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هه‌ر یه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕ و به ئه‌نجامنه‌گه‌یشتنى دانوستان، بازاڕى سووته‌مه‌نى جیهانیان شڵه‌قاندووه و به‌هۆیه‌وه نرخى نه‌وت ماوه‌ى سێ مانگه له به‌رزیدایه.
ع