مه‌ودا میدیا-
نرخى مریشك له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان به‌رده‌وام له گرانبوونه و شه‌وى رابردوو یه‌ك كیلۆ به 4000 هه‌زار دینار فرۆشراوه.
به‌رهه‌م سادق، خاوه‌نى نوسینگه‌ى كڕین و فرۆشتنى مریشك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “شه‌وى رابردوو یه‌ك كیلۆ مریشك له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان به 4000 هه‌زار دینار فرۆشراوه”.
وتیشى “هۆكارى گرانبوونى نرخى مریشك بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى مریشك ده‌گه‌ڕێته‌وه له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان و خواستێكى زۆریشى له‌سه‌ره”.
باسى له‌وه‌شكرد “یه‌ك كیلۆ مریشك له دوكانه‌كانى ده‌ره‌وه به 4200 بۆ 4250 دینار ده‌گاته ده‌ستى هاوڵاتییان”.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى مریشك كاتییه‌و له چه‌ند رۆژى داهاتوو نرخه‌كه هه‌رزان ده‌بێته‌وه كاتێك مریشك له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان زۆربووه‌وه.
ع