مه‌ودا میدیا-
بێزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل رایگه‌یاند ” ئیسرائیل بێ لایه‌ن ده‌بێت له شه‌ڕى راسته‌وخۆى ئێران و ئه‌مه‌ریكا، وڵاته‌كه‌مان هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى نییه له‌و شه‌ڕه”.
وتیشى “ئیسرائیل ناتوانێت لەگەڵ هەبوونی رژێمێکدا هەڵبکات کە هەوڵی لەناوبردنی دەدات، بەڵام ئامانجی باڵای تەلئەبیب مەرج نییە رێک وەک ئامانجەکانی ئەمه‌ریکا بێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “گرەوی سەرەکییان بۆ رووخاندنی رژێمی ئێران بەکارهێنانی چەکی داڕمانی ئابوورییە نەک کردەوەی سەربازی، بەتایبەت لە سایەی گەمارۆکانی دۆناڵد ترەمپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له لەسەر گەرووی هورمز”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئیسرائیل پێیوایە رەوشی ئێستا لە بەرژەوەندییاندا دەڕوات و هیچ هۆکارێک نییە بۆ بەشداریی سەربازی، چونکە رەنگە رێڕەوی ئەو داڕمانە ئابوورییە پەکیبخات کە ئەوان گرەوی لەسەر دەکەن”.
ع