مهودا میدیا-
بلاس جۆنسن، مۆسیقاری جازى ئەمهریکی کە گۆرانییە بەناوبانگەکەی زنجیرەی “پینک پانتەر”ی پێشکەش کردبوو، لە 15ى ئهم مانگه لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچیدوایی کرد.
جۆنسۆن کوڕی ساکسۆفۆنژەنێکی پیشەگەرە، سەرەتا پسپۆڕ بوو لە بازنەی بلوز و R&B و بلوز پێش ئەوەی ببێتە مۆسیقاژەنێکی بەناوبانگ چ لەسەر شانۆ و چ لە ستۆدیۆکان. هاوڕێیەتیي ئەفسانەی وەک فرانک سیناترا، نات کینگ کۆل، ئیلا فیتزجێراڵد و باربرا سترایساند بووە.
گۆرانییە بەناوبانگەکە کە لەلایەن هێنری مانچینیەوە ئامادەکراوە، سەرەتا سۆڵۆی ساکسۆفۆنیستی واژۆی جۆنسۆنی تێدابوو پێش ئەوەی باقی ئامێرە میسییەکان بەشداريی بکەن.
مانچینی ئەو پارچە گۆرانییەی بە تایبەتی بۆ جۆنسۆن ئامادە کردووە، کە شێوازە جیاوازەکەی بووە هۆی ئەوەی ناوبانگێکی زۆری هەبێت وەک ئەندامی گروپی The Wrecking Crew، کە گروپێکی بەناوبانگی مۆسیقاژەنی نوخبەی ستۆدیۆی لۆس ئەنجلۆسە.
ع