لیستى مووچه‌ى مانگى حه‌وت ره‌وانه‌ى به‌غدا كرا

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، لیستى مووچه‌ى مانگى حه‌وت و راپۆرتى ته‌رازووى پێداچوونه‌وه‌ى مانگى حوزه‌یران ره‌وانه‌ى به‌غدا كراوه‌ و نزیكه‌ى هه‌زار فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ستیش ره‌وانه‌ى به‌غدا كراون بۆ وه‌رگرتنى مووچه‌.

لیستی مووچەی مانگی تەمووز و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق کرا .
ئەمڕۆ چوارشەممە ( ٢٢ ی تەمووزی ٢٠٢٦) لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
لەسەر راسپاردەی وەزیری دارایی ناوی ( ٩٨١ ) فەرمانبەری گرێبەست کە تەمەنیان لە ( ٦٠ ) ساڵە تێپەریبوو داخڵی لیستی مووچە کرانەوەو تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبن لە خزمەتکردن.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
٢٢ ی تەمووزی ٢٠٢٦ See less

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان