مه‌ودا میدیا-
دواى بڕیاره‌كه‌ى رۆژى رابردوو و ئه‌مڕۆى حكومه‌ت بۆ دیاریكردنى نرخى به‌نزین، به‌ڵام به‌نزینخانه‌كان پابه‌ندى هه‌رزانكردنى به‌نزین نه‌بوون چونكه به گران ده‌ستیان ده‌كه‌وێت.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا “به‌نزینخانه‌كان له هه‌ولێر و دهۆك پابه‌ندى بڕیارى حكومه‌ت نه‌بوون بۆ هه‌رزانكردنى به‌نزین، چونكه ئه‌وان پێیان وایه، به‌نزینه‌كه‌یان به نرخى گران له بۆرسه كڕیووه و ناتوانن هه‌رزان بیفرۆشن و زیانێكى زۆر ده‌كه‌ن”.
كاتێك حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارى هه‌رزانكردنى پێویستییه‌ك ده‌دات، پێویسته به نرخى هه‌رزان بۆ بازرگانانى دابین بكات و دواتریش بازرگانان به هه‌رزان بیفرۆشنه‌وه به هاوڵاتییان.
رۆژى رابردووش هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى وتى “هه‌ركات به‌نزینیان به نرخى هه‌رزان بۆ ره‌وانه‌كرا، ئه‌وكات ئه‌وانیش به‌نزینخانه‌كان پابه‌ندى ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌نزین به هه‌رزان بفرۆشن”.
هاوكات به‌همه‌ن شێخ قادر، وته‌بێژى بهنزینخانهكانى سلێمانى وتى “ناتوانین به‌نزین هه‌رزان بكه‌ین و پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ت بین، چونكه به‌نزین به گران به ده‌ستمان ده‌گات”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند “نرخى به‌نزینى نۆرماڵ به 750 و 850 دینار، موحه‌سه‌ن به 1000 دینار و سوپه‌ریش به 1200 دینار دیاریكراوه بۆ هه‌ر لیترێك”.
ع