مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد یاسای خانەنشینی سەربازیی هەموار دەکرێتەوە و ساڵی خزمەتی سەربازیی بە 15 ساڵ دیاری دەکرێت.
عەلی ئانهیر ئەلسەرای، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “لیژنەکەیان پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی سەربازیی تاوتوێدەکات بەمشێوەیە خزمەت بۆ خانەنشینی دەبێتە 15 ساڵ و تەمەنی خانەنشینبوون بۆ 40 تاوەکو 45 ساڵ کەمدەبێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەپێی هەمواری یاساکە سەربازانی تووشبوو بە نەخۆشیی قورس یان قوربانییانی رووداوەکانی هاتوچۆ لە رێگای دەوام مافی تەواوی شەهیدیان پێدەدرێت، لەگەڵ مسۆگەرکردنی مافی کارمەندانی گرێبەست و پێدانی پێنج نمرەی زیادە بە منداڵانییان بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆکان”.
ئەوەشی خستەڕوو ” تیمێک لە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان پێکهێنراوە بۆ گفتوگۆکردن و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی سەبارەت بە هەمواری یاساکە”.
ب ح