وتەبێژی حکومەت: بەمزووانە کێشەی بەنزین چارەسەر دەکرێت

مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە بۆ پرسی بەنزین دەکرێت، هۆکارێکی گرانبوونی نرخی بەنزین ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێم ریگەیاند “سەرقاڵی دروستکردنی ئەپڵیکەیشنێکن، تێیدا بەشی هاوڵاتییان لە بەنزین و گازی ماڵان دیاری دەکرێت بۆ ئەوەی کەس قۆڕخکاریی نەکات و هەموو کەسێک بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەشی خۆی وەربگرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرۆکی حکوومەتی هەرێم سەبارەت بە پرسی بەنزین لەسەر هێڵە و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە بە زووترین کات کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان