مهودا میدیا-
ڤۆژنامەی نیویۆرک پۆست ئاشکرای کردووەك پنتاگۆن بیر لە سیناریۆیەکی سەربازدی زۆر ئاڵۆز دەکاتەوە بۆ دەستبەسەرداگرتن یان لەناوبردنی کەڵەکەبووی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران لە چوارچێوەی دامەزراوە ئەتۆمییە بەهێزکراوەکاندا، ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان نەتوانن بگەنە رێککەوتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران.
رۆژنامەکە لە زاری شارەزایانی سەربازیی و بەرپرسێکی ئاگادارەوە رایگەیاندووە “پلانە ئەگەرییەکە پێویستیی بە بڵاوەپێکردنی هەزاران سەرباز دەبێت لەگەڵ هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت و یەکەکانی ئەندازیاری سەربازیی و پسپۆڕانی فڕێدانی بۆمب، بۆ دەستەبەرکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان و دەستڕاگەیشتن بەو ماددە پیتێنراوانە، وەک ئامادەکارییەک بۆ لابردنی یان لەناوبردنی”.
بەپێی راپۆرتەکە، ئامانجە ئەگەرییەکان بریتین لە دامەزراوەکانی فۆردۆ و ئیسفەهان، ئۆپەراسیۆنەکە بە یەکێک لە ئاڵۆزترین ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی مێژووی مۆدێرن وەسف دەکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی سروشتی شوێنە قەڵادارەکان و قەبارەی فراوانیان.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێزەکانی ئەمهریکا پێویستیان بە دامەزراندنی دەوری ئەمنی لە دەوری دامەزراوەکان و دەستەبەرکردنی هێڵەکانی دابینکردن و چۆڵکردن و لە هەمان کاتدا لابردنی مین و قەڵاکان دەبێت کە پێدەچێت ئێران لە چوارچێوەی بەشێک لە شوێنە ئەتۆمییەکان بەهێزیان کردبێت.
رۆژنامەکە لە زاری جۆزێف رۆدجێرز، جێگری بەڕێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتییەوە رایگەیاندووە “نەهێشتنی کۆگا ئەتۆمییەکانی ئێران رەنگە پێویستی بە پەنابردنە بەر کردەوەی سەربازیی هەبێت ئەگەر دانوستانەکان داڕووخێن و ئەرکەکەی بە ئەگەری ئاڵۆزترین ئەرک لە مێژووی سەربازیدا وەسف دهكرێت”.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، دامەزراوەی جەبەل ئەلفاس لە نزیک نەتەنز وەک ئامانجێکی ئەگەری دەمێنێتەوە، لەناوبردنی بە واقیعیتر لە هەوڵدان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ناوەڕۆکەکەی دادەنرێت، بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی قەڵا و رێوشوێنە بەرگرییەکانی ئێران.
ع