مه‌ودا میدیا-
به‌پێی دوایین پێشبینییه‌كان، رەنگە یەدەگی فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا بازاڕەکان سەرسام بکات بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوود لە کۆبوونەوەى رۆژى 28ی ئه‌م مانگه لەبری ئەوەی چاوەڕێی مانگی ئەیلول بکات.
بەگوێرەی ماڵپەڕی بزنس ئینسایدەر، نیل دوتا، سەرۆکی ئابووری لە کۆمپانیای رێنيسانس ماکرۆ، پێی وایە هەڵاوسانی بەرز پاساو دەداتە بانکی ناوەندیی بۆ هەنگاوێکی پێشوەختە.
هەڵاوسانی ئەمه‌ریکا لە مانگی حوزەیران گەیشتە 3.5%، کە هێشتا لە سەرووی ئامانجی 2%ی بانکی ناوەندی ئەمه‌ریکاوه‌یه، هەروەها نەوتی خاوی برێنت 100 دۆلاری تێپەڕاند بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمەش نیگەرانییەکانی لە بارەی گواستنەوەی تێچووی وزە بۆ نرخی خزمەتگوزارییەکان زیندوو کردەوە.
له لایه‌كى تره‌وه، هەروەها بڕیارەکە پاڵپشتی بازاڕێکی سەقامگیریی کار و خەرجکردنی زۆر بۆ زیرەکی دەستکرد و کاریگەریی باجەکان دەکات، بازاڕەکان لە مانگی تەمموزدا بە راگرتنی رێژە نرخەکان دادەنێن، بەڵام پێشبینیی بەرزبوونەوەی نرخ دەکەن لە مانگی ئەیلولدا.
ئه‌و بڕیاره‌ى بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخی زێڕ و زیو ده‌بێت بۆ دابه‌زین، چونكه په‌یوه‌ندیی رێژه‌ى سو‌و و نرخى زێڕ و زیو پێچه‌وانه‌یه، هه‌ركات رێژه‌ى سو‌و به‌رزبكرێته‌وه، نرخى زێرَِ و زیو داده‌به‌زن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ركات رێژه‌ى سو‌و كه‌مبكرێته‌وه، نرخى زێڕ و زیو به‌رزده‌بنه‌وه.
ع