مستەفا عەبدوڵڵا: حکومەتی ماوە بەسەرچوو قەیران بە قەیران دەسپێرێت

مەودا میدیا-

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد حکومەتی ماوە بەسەرچوو هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستانی بە قەیرانی سووتەمەنییەوە سەرقاڵکردووە و ئێستا دەڵین رێکار بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین دیاری دەکەن.

مستەفا عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “بە بەڵگەوە حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم خۆی قەیران دروست دەکات تاوەکو باری سەرشانی هاوڵاتییان گرانتر بکات، لە کاتێکدا لە هەموو دونیا حکومەت کارئاسانی بۆ هاوڵاتییەکانی دەکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بڕی 50 هەزار بەرمیل بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومی بۆ هاوڵاتییان رۆژانە دەدرێت بە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم بەڵام ئەوان لە بەرژەوەندیی کۆمپانیاکانی خۆیان بەکاری دەهینن و بازرگانی پێوەدەکەن بەسەر گیرفانی هاوڵاتییانەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “لە هەموو دنیا کەرتەکانی ئاو، کارەبا و سووتەمەنی پاڵپشتی دەکرێن لەلایەن حکومەتەوە تاوەکو هاوڵاتییان لێی سوودمەندبن، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم وەک کارتی فشار دژی هاوڵاتییانی کوردستان بەکاری دەهێنیت، گرانکردنی نرخی بەنزینیش روونە و بۆ ئەوەیە تاوەکو بە نرخێکی گرانتر بە هاوڵاتییانی بفرۆشێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان