مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق ئاشکرایکرد دوور لە هەر فشارێک و لەسەر خواستی خۆی دەستی لە پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکە کێشاوەتەوە و سوپاسی هاوکاریی و هەماهەنگی هەموو لایەک دەکات.
سۆران محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق بە مەودا مدیای راگەیاند “وێنەیەک لە وازهێنانەکەی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی کردووە و بۆ سێیەمجار داوای لە مامۆستا نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە کردووە دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵ بکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “مامۆستا نەژاد بۆ دواجار داواکارییەکەی قبوڵکردووە، لە تەواوی ماوەی بەرپرسیاریەتییەکەیدا سەرەڕای ئاستەنگ و قەیرانەکان، بەوپەڕی راستگۆیی و دڵسۆزییەوە هەموو توانای خۆی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی خزمەتێکی شایستە پێشکەش بە پەروەردە بکات”.
ب ح