مه‌ودا میدیا-
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، نرخى هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ى به‌نزین له شارى سلێمانى گرانبوو، هۆكاره‌كه‌شى تا ئێستا له لایه‌ن لیژنه‌ى به‌نزینخانه‌كانه‌وه رووننه‌كراوه‌ته‌وه.
كۆساڵان ئیسماعیل، له به‌نزینخانه‌یه‌كى شارى سلێمانى كار ده‌كات به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، نرخى هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ى به‌نزین له شارى سلێمانى گۆڕانكارییان به‌سه‌رداهات و نرخه‌كه‌یان گرانبوو”.
وتیشى “یه‌ك لیتر به‌نزین له هه‌ر سێ جۆره‌كه 150 بۆ 200 دینارى چووه‌ته‌سه‌ر، روونیش نییه هۆكارى گرانبوونى نرخه‌كه چییه”.
له ئێستادا نرخى یه‌ك لیتر به‌نزینى جۆرى نۆرماڵ له شارى سلێمانى له نێوان 1150 بۆ 1200 دیناره، موحه‌سه‌ن به 1500 دیناره‌و سوپه‌ر به 1700 دیناره.
مه‌ودا میدیا هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندیی به به‌همه‌ن قادر، وته‌بێژى به‌نزینخانه‌كانى سلێمانى بكات، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه به‌رده‌ست نه‌بوو
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌شه له شارى هه‌ولێر نرخى به‌نزین به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و ده‌ستیش ناكه‌وێت.
ع