مهودا میدیا-
نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانیش هاوشێوە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک گرانبوو، پسپۆڕێکی بواری وزەش دەڵێت، فشار خراوەتە سەر بەنزینخانەکانی سلێمانی کە هاوشێوەی ئەو دوو پارێزگایەی دیکە بەنزین گران بکەن.
بەهجەت ئەحمەد، پسپۆڕ لە بواری وزە و گرێبەستەکانی نەوت و گاز بە PUKMEDIAی راگەیاندووه “فشار خراوەتەسەر بەنزینخانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی کە وەک پارێزگاکانی تری هەرێم نرخی بەنزین گران بکرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر بۆ ماوەی سێ رۆژ هاتنی بەنزینی بازرگانی لاناز و کار بۆ سلێمانی راگیرابوو”.
بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی گرانتر کرا و یەک لیتر بەنزینی سوپەر بوو بە هەزار و 700 دینار، یەک لیتر بەنزینی موحەسەنیش کرا بە هەزار و 550 دینار، هاوکات یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵیش بووبە هەزار و 200 دینار، لەکاتێکدا پێشتر نرخی هەر یەکێک لەو جۆرە بەنزینانە 100 دینار هەرزانتر بووە.
لەو بارەیەشەوە بەهجەت ئەحمەد وتی “چەند رۆژێکە رێگری دەکرێت لە ناردنی بەنزین بۆ سلێمانی، ئەمەش وای کردووە کە نرخی هەر لیترێک بەنزین 100 دینار بەرز ببێتەوەو پێویستە ئیدارەی سلێمانی هەوڵەکانی بخاتەگەڕ تا رێگری بکرێت لەبەرزبونەوەی زیاتری نرخی بەنزین لە سلێمانی.
ع