هۆشداری لە بارەی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی سووتەمەنی دەدرێت

مەودا میدیا-
دوو لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەمەریكا، ئێكسۆن مۆبیل و چیڤرۆن، هۆشداریی دەدەن لە بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی سووتەمەنی بەهۆی بەردەوامی شەڕی ئەمەریكا و ئێرانەوە.

بەپێی هەواڵێك كە ماڵپەڕی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە” ئەو دوو كۆمپانیایە هۆشدارییانداوە لەوەی كە پێدەچێت بەرهەمهێنان و دابینكردنی گازوایل و بەرهەمە نەوتییەكانی دیكە قورستر ببێت، كە ئەمەش دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی نرخەكان لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا، چونكە ململانێی بەردەوام لەگەڵ ئێران دەبێتە هۆی پەككەوتنی بەرچاو لە كەرتی وزەدا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” هەردوو كۆمپانیاكە رۆژی هەینی بەرزبوونەوەی بەهێزیان لە قازانجی پاڵاوتنی چارەكی دووەمی ئەمساڵدا راگەیاند، چونكە بەهۆی كەمبوونەوەی كۆگاكانی سووتەمەنی و كەمبوونەوەی هەناردەكردن لە چینەوە و پەككەوتنی پاڵاوگەكان لە رووسیا، ئەو كۆمپانیایانە رێژەی قازانجەكانیان بەرزكردەوە”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە هێشتا هیچ هیوایەك نییە بۆ كۆتاییهاتنی یەكجاری شەڕی نێوان ئەمەریكا و ئێران و جگە لە نرخی سووتەمەنی، نرخی بەشێكی زۆر لە كاڵاكان لە جیهاندا بەرزبوونەتەوە.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان