زەیدی: عیراق و تورکیا رێککەوتنێکی ستراتیژییان واژۆکرد

مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق سەبارەت بە واژۆکردنی رێککەوتنی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “بەغدا و ئەنکەرە رێککەوتنێکی ستراتیژییان بۆ گواستنەوەی 750 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە واژۆ کرد”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “گواستنەوەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی عیراق-تورکیا دەستکەوتێکی ستراتیژیی گرنگە بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان بەغدا و ئەنکەرە”.

ئەوەشی خستەڕوو “هەردوو وڵات لە چوارچێوەی رێڕەوێکی گشتگیردا کار دەکەن بۆ تەواوکردنی رێککەوتننامەیەکی چوارچێوەیی گرنگ کە کەرتی نەوت، کارەبا، دۆسییەی سەرچاوەکانی ئاو و بوارەکانی تری هاوکاریی لەخۆدەگرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان